بەغداINA -
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح دووپاتی كردەوە كە تێرۆریزم شەپۆلی ئاوارەیی ناوخۆیی و دەرەكی بەرفراوانی لە وڵاتەكەمان داوە، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی داڕشتنی ستراتیژ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدیۆلۆژیای توندڕەو.
لە راگەیەندراوێكدا كە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراقی گەیشتووە، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پێشوازی لە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی لە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ ئۆگۆشی دانیێڵز كردووە.
سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر بەهێزكردنی هاریكارییەكانی نێوان عێراق و رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچ و كاركردن لەسەر پلان و ستراتیژەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەوە كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد عێراق زیانێكی زۆری بەدەست تیرۆر هێناوە، ئەمەش بۆتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی گەورەی ئاوارەیی ناوخۆیی و دەرەكی، جەختیشی كردەوە گرنگی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی كۆچبەران لە كاتێكدا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان دەگرێت كە مافەكانی مرۆڤـ و بژاردەكانیان مسۆگەر دەكات و مسۆگەركردنی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ناوچەكانیان،لای خۆیەوە ئۆگۆشی دانیێڵز پشتڕاستی كردەوە پشتیوانی رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ بۆ عێراق لە دۆسیەی كۆچكردن، و پشتگیری بۆ پەیوەستبوونی بە ئەنجومەنی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوەكە بۆ ئەوەی كاریگەر و كارا بێت.