كەركوك: یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا تۆماركراو و حاڵەتێكی گومانلێكراو لە سلێمانی هەیە

ناوخۆ
  • 15-06-2022, 13:17
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ چوارشەممە تەندروستی كەركوك تۆماركردنی یەكەم تووشبووی كۆلێرای راگەیاند، تەندروستی سلێمانیش هۆشداری دەدات لە بوونی گومانلێكراو لە پارێزگاكە.
    بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك، نەبیل حەمدی بوشناك، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : لە پارێزگای كەركوك یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا تۆماركراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە بارودۆخی نەخۆشەكە جێگیرە.
    لە كاتێكدا بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی سەباح هەورامی پشتڕاستیكردەوە لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو كە تا ئێستا پارێزگاكە هیچ حاڵەتێكی كۆلێرا تۆمار نەكردووە، بەڵام گومان هەیە لەو حاڵەتانەی لە نەخۆشخانەكاندا هەیە كە نیشانەكانی لەسەری دەردەكەون.
    ڕوونیشی كردەوە : نەخۆشخانەی شار پڕ بووە لە حاڵەتی تووشبووانی نەخۆشی سكچوون، هەروەها نەخۆشخانەی شەهید هێمین دیاری كرا بۆ وەرگرتنی گومانلێكراوی حاڵەتی كۆلێرا كە زۆر زۆرن، ئاماژەی بەوەدا كە گومان هەیە كە كۆلێرا لە شارەكەدا بڵاوبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی نەبوونی ئەنجامی پشتڕاستكراوە تا ئێستا،جەختیشیكردەوە بەڕێوەبەرایەتییەكە سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ وەرگرتنی حاڵەتەكانی سكچوون ئامادەكردووە.