بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمڕۆ چوارشەممە، وادەی كۆتاییهاتنی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاینی راگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا تەحسین خەفاجی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرۆسەی ئیرادەی پۆڵاین قۆناغی سێیەم كە ئەمڕۆ لە حەوزی عوزێم دەستی پێكردووە، تا ئەو كاتەی ئامانجەكانی بەدیدێت بەردەوام دەبێت.
ئاشكراشیكرد: لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر ناوچەی حەوزی عوزێم بەتەنها چڕكاوەتەوە.
لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوانی لەپارێزگاكانی سەلاحەدین و دیالە، بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا راگەیاند.