بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دەزگایانەی كە پەیوەندییان بە وەزارەتێكەوە نییە بۆ مانگی حوزەیران .
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا، ئاماژە بەوە كراوە بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە دابینكردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ سەرجەم ئەو وەزارەت و دەزگایانەی كە پەیوەندییان بە وەزارەتێكەوە نییە بۆ مانگی حوزەیران.
لە راگەیەندراوەكەدا وەزارەتەكە داوایكرد،سەرجەم یەكەكانی خەرجكردنی وەزارەتەكان پێداچوونەوە بە بارەگای وەزارەت/بەشی ژمێریاری بكەن، بەپێی خشتەی پێداچوونەوەی پەسەندكراو، بەمەبەستی دەستپێكردنی رێكارەكانی دارایی.