هه‌ولێرـ INA عوسمان باشقالی
خودێدا حوسێن به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سنونێی سه‌ر به‌قه‌زا شه‌نگاڵ راگه‌یاند" له‌ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی توركیا ئه‌مڕۆ پێش نیوه‌رۆ بۆ سه‌ر ناوه‌ندی ناحیه‌ی سنونێ هاوڵاتیه‌كی سڤیل شه‌هیدبوو شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
خودێدا حوسێن به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" فڕۆكه بێ فرۆكه‌وانانی توركیا باره‌گایه‌كی ئیداره‌ی ناوخۆیی له‌ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سنونێ كردۆته ئامانج به‌ڵام له‌ئه‌نجامی دا هاڵاوتیهك كه‌كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵه شه‌هید بووه و شه‌ش هاوڵاتی دیكه‌ی سڤیلیش برینداربونه كه‌هه‌ندێك له‌وانه خاوه‌ن دوكان و كاسبكارن. هه‌روه‌ها وتی" ئه‌و شوێنه‌ی كه فرۆكه‌كانی توركیا بۆردۆمانكردووه ناوه‌ندی بازاره و ته‌نها هاوڵاتیانی سڤیل لێ بوونه.