دەستەی نەزاهە: 54 ئۆپراسیۆنی دەستبەسەركردن لە مانگی ئایاردا ئەنجامدراون

ناوخۆ
  • 15-06-2022, 11:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نەزاهەی فیدڕاڵی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە مانگی ئایاردا 54 ئۆپراسیۆنی دەستبەسەركردن ئەنجامداوە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیەوە كەوتووە، دەڵێت: كۆی گشتی دەستبەسەركردنەكان كە لە لایەن دەزگا و فەرمانگەكانی لێكۆڵینەوەوە ئەنجامدراوە لە مانگی ئایاردا 54 دەستبەسەركردنە لە بەغدا و پارێزگاكان كە تیایدا (30) تۆمەتبار دەستگیركراوە.
    ئاشكراشیكرد: تیمی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دیوانیە دەستیانگرت بەسەر گرێبەستێكی كشتوكاڵی كە لە ساڵی 1990ەوە نوێ نەكراوەتەوە و هەروەها شكستی بەشی كشتوكاڵی لەو ناوچەیەی كە موڵكی 3952 مەتر دووجایە بەبێ ئەوەی ڕێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران بگرێتە بەر و دوورخستنەوەیان لە گرێبەستەكە و ڕێگەگرتن لەبەكارهێنانی بەبێ بنەمای یاسایی.
    تەئكیدیشیكردەوە: كە بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی نەینەوا دەست بەسەر كەیسەكانی دەستبەسەرداگرتنی زەوییە حكومییەكان گیراوە كە بە پێشێلكاریی كۆنترۆڵەكان و بەبێ ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكان فرۆشراوە، ئاشكراشیكد: لەكاتی ئاشكراكردنی بەكارنەهێنانی ئەو ئامێرە پزیشكیانەی كە لەلایەن بەشی تەندروستی نەجەف لە ئیسپانیاوە بە 1,140,000,000 دینار كڕدراون، و وتیشی: كەلوپەلەكان وەلاخراون، سەرەڕای ڕاهێنانی كارمەندان لە وڵاتی بنچینەدا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تیمی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی كەربەلا دەستیانگرت بەسەر گومانی دەستكاریكردنی ئەو مۆڵەتە وەبەرهێنانەی كە بە كۆمپانیای لە قوتونراوی كەربەلا و یەكێك لە كۆمپانیا گرێبەستەكان بەخشرا، وتیشی: بەهای بە فیرۆدانی ماڵی گشتی بڕی 21,185,995,200 دینارە.
    دەستەی نەزاهە راشیگەیاند: هەشت مامەڵە لەبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەعقوبە لە پارێزگای دیالە دەستی بەسەردا گیراوە بەفرۆشتنی لەلایەن كارمەندانەوە بە نرخێكی كەمتر لە بەها ڕاستەقینەكە، "فرۆشتنەكەش بەپێی یاسای ژمارە 25ی ساڵی 2013 ئەنجامدرا.
    جەختیشیكردەوە: دوو تۆمەتبار لە پارێزگای كەركوك بە تۆمەتی دزینی 100 ملیۆن دینار لە بانكی كشتوكاڵی حەویجە دەستگیركراون، هەروەها لە پێشینەی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی بینای كلینیكی ڤێتێرنەری لە ناوچەی مولتەقا، بە گومانی گەندەڵی.