دەستەی كەشناسی: كەشوهەوای زۆر گەرم لە ڕۆژی هەینیەوە دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 15-06-2022, 10:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە، رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند و پێشبینی دەكات لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە كەشوهەوایەكی زۆر گەرم دەست پێبكات.
    دەستەی كەشناسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممە تەندروست دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێت لە ئەمڕۆ لەسەرانسەری وڵاتدا.
    ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای هەینی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور زۆر گەرم دەبێت، هاوكات كەش و هەوای باكوریش گەرم دەبێت.
    ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای رۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور زۆر گەرم دەبێت، لە كاتێكدا كەش و هەوای باكوریش گەرم دەبێت و پلەی گەرمیش بەراورد بە رۆژانی رابردوو چەند پلەیەك بەرز دەبێتەوە لەسەرتاسەری وڵات.
    راشیگەیاند: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور زۆر گەرم دەبێت، لە كاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكوور گەرم دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.