بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ژمارەی هەژمارەكانی كراوەیە بۆ هاوڵاتیان و گروپەكانی دیكە لە لقەكانی لە بەغداد و پارێزگاكان،و ئاشكراشیكرد: لە مانگی ئایاردا 955 هەژمار بە دینار و بە دۆلار دابینكراوە.
بانكی رافیدەین لە لەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ژمارەی ئەو هەژمارانەی ئێستا بۆ هاوڵاتیان و گروپەكانی تر كراوەتەوە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا گەیشتە 955 هەژمار بە دینار و دۆلار، ئاشكراشیكرد: ژمارەی حسابی پاشەكەوت كراوە بۆ هاوڵاتیان بە بڕی 3 هەزار و 704 حیساب بە دینار و دۆلار، جگە لە ژمارەی حسابی پاشەكەوت كە دەكاتە 165 پارەدان.
دووپاتیشیكردەوە: بانكەكە بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە كردنەوەی هەژماری نوێ بۆ هاوڵاتیان كە دەیانەوێت پارەكەیان بە بانكەكە بسپێرن و بەرژەوەندی بەدەست بهێنن بەپێی ئەو مەرج و ڕێسایانەی كە دامەزراوە.