ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان لە دیالە و سەڵاحەدین دەستیپێكرد

ئەمنی
  • 15-06-2022, 10:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوانی لەپارێزگاكانی سەڵاحەدین و دیالە راگەیاند.
    شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوان دەستیپێكرد، كە تیایدا بەشەكانی سوپای عێراق لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی (سەلاحەدین - سامەڕا - دیالە) و حەشدی شەعبی میحوەرەكانی (دیالەو سەڵاحەدین و ڕۆژهەڵاتی دیجلە) بەشداریانكردووە، بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەی سەربازی، ئۆپەراسیۆنەكەش بە مەبەستی پشكنینی ناوچەكانی چەمی عوزێمە.
    ئاشكراشیكرد: لەهەمان كاتدا ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوان بە هاوبەشی سوپای عێراق (فیرقەی یەكەم) و حەشدی شەعبی لە پێكهاتەكانی دیالە بە پشتیوانی فڕۆكەی ئاسمانی سوپا لە ناوچەكانی باكوری میقدادیە و حەوزی ڕووباری دیالە دەستیپێكرد.