بەغدا - INA
وەزارەتی كارەبا دەستیپێكردنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی كۆكردنەوەی كرێی كارەبای ئەلیكترۆنی راگەیاند.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند "لەچوارچێوەی كاراكردنی پلانی گۆڕینی دیجیتاڵی، و بەرزكردنەوەی تایبەتمەندییەكانی لە بەڕێوەبردنی كارە كارگێڕی و دارایی و تەكنیكییەكان لە وەزارەتی كارەبا و سەرجەم كارەكانی كۆمپانیا گشتییەكان، وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای بوابە العراقی ئەلیكترۆنی بۆ خزمەتگوزاری دارایی (سویچ) ڕایدەگەیەنێت لەسەر دەستپێكردنی پڕۆژەی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی بۆ خەرجكردنی كرێی بەكارهێنانی وزەی كارەبا بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی.
و ئاماژەی بەوەشكرد، "وەك قۆناغی یەكەم، بۆ هەردوو ناوچەی گەڕەكی جامعەی كەرتی كەرخ دەبێت، هەروەها كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بەسمایە لە كەرتی روسافە، بەپێی ئەو لیستە كارەبایانەی كە لەلایەن كۆمپانیا گشتییەكانەوە بۆ دابەشكردنی دەرچووە كارەبا، كە لە خوێنەرانی پێوەر و لە هەموو جۆرەكانی (نیشتەجێبوون، كشتوكاڵی، پیشەسازی، و بازرگانی) دەگاتە هاووڵاتی.
رونیشیكردەوە، "ئێستا هاوڵاتی دەتوانێت لێپرسینەوە و دانی بەهای پارەی كارەبا بە شێوەی ئەلیكترۆنی، لە ناوەوە و دەرەوەی عێراقەوە، بە حەقدەستی سادە (تەنها 750 دیناری عێراقی)، لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی تایبەتی "فاتورەی كارەبا - عێراق"، كە لە 2017/12/2017 بەردەستە فرۆشگاكانی ئەندرۆید و ئەپڵ (https:// qrco.de/bcYhyX)، یان لە ڕێگەی خاڵەكانی فرۆشتنی ئەلیكترۆنی لە بریكارە ڕێگەپێدراوەكان لە گەڕەكی جامعە و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بەسمایە، بەبێ ئەوەی پێویست بە پێداچوونەوە بە ناوەندەكانی كۆكردنەوە بكات، جگە لە ئەگەری لە پارەدان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەكەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەتوانرێت داواكارییەكە بۆ كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی ئەم لینكەیەوە دابەزێنرێت: https://qrco.de/bcYhyX.