بەغدا - INA
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نرخی گازوایل كەمبكرێتەوە و بڕی دابینكردنی بۆ مۆلیدە ئەهلیەكان زیادبكات.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نرخی بەرهەمی گازوایل بۆ (٢٥٠) دینار تەنها بۆ هەر لیترێك كەمبكاتەوە، بەمەرجێك وەزارەتی دارایی ئەو بڕە پارانە دەبڕێت لە پشكی گەنجینەی گشتی كە قەرزاری كۆمپانیای بەرهەمەكانە دابینكردنی پۆستی ڕۆژانە بۆ بەشی دابەشكردنی كارەبا بۆ كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان سەبارەت بە كاتژمێرەكانی بڕینی بەرنامە بۆ داڕێژراو، لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ سكرتاریەتی دەسەڵاتی باڵای هەماهەنگی لە نێوان پارێزگاكان.
و ئاماژەی بەوەشكرد، "بڕیارەكە زیادكردنی بڕی زیاركردنی گاز وایل بۆ خاوەن مولیدە ئەهلییەكان دابین دەكرێت، بەپێی زیادكردنی كاتژمێرەكانی بڕین كە لەڕێگەی هەماهەنگی وەزارەتی كارەباوە لە نێوان ئەو و وەزارەتدا بەرنامە بۆ داڕێژراوە
وە ئاماژەی بەوەدا كە "بڕیارەكە لەسەر بنەمای راسپاردەكانی كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری هات بۆ زیادكردنی پشكی مۆلیدە ئەهلییەكان بە گازوایل ، كە لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكرا، كە لە 06/07/2022 بەڕێوەچوو".