پۆلیسی ئەنبار ڕوونكردنەوە لە سەر ڕێكارەكانی پارستنی ڕێگای كاروانی حاجیان و تاوەرەكانی وزە دەركرد

ئەمنی
  • 14-06-2022, 21:24
  • +A -A

    بەغدا - INA – ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ڕوونكردنەوە لە سەر ڕێكارەكانی پارستنی ڕێگای كاروانی حاجیان و تاوەرەكانی وزە دەركرد .
    عەمید فواد عەسافی ،بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "پۆلیسی ئەنبار هەموو ناوچەكانی پارێزگاكە لە رێگەی فەوجەكانی فریاكەوتنی ئەنبارەوە زامن دەكات، جگە لە بەشەكانی پۆلیس و بنكەكانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئەنباربەهاوكاری هەموو لایەك بۆ پارەستنی ئەمنیەتی پارێزگاكە لەهەموو روانگەیەكەوە.
    عەسافی ئاماژەی بەوەشكرد، "سەبارەت بە رێگای كاروانی حاجییان لەسەر رێگای نێودەوڵەتی، فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی دەرەوەی هەیە، كە پارێزگاریی پێویست بۆ رێگای نێودەوڵەتی دەكات لە رێگەی فەوجەكانییەوە كە لەسەر رێگاكە جێگیركراون، بەهاوكاری لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومی و ئەمنی .
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "سەبارەت بە پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا، هێزێك لە پۆلیسی وزەوە هەیە كە پارێزگاری پێویست بۆ تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا دابین دەكات، هەروەها بەدواداچوونی بۆ دەكرێت لەلایەن فەرماندییمان وەك هەریەكێك لە جومگەكانی وەزارەتی ناوخۆی پارێزگاكە و بەپێی رێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ".