كەركوك ـ INA ـ مەهدی رەبحاوی
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی باڵای ئاسایشی كەركوك ڕایگەیاند هەشت ڕێوشوێنی نوێیان گرتووەتەبەر بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و ڕێگریكردن لە دزەكردنی تیرۆریستان بۆ ناو پارێزگاكە، لەوانە دانانی تاوەری چاودێری و كامێرای شەوان.
راكان سەعید جبووری سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش لە كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لیژنەی ئاسایش، لە دوایین كۆبوونەوەی خۆیدا، رێوشوێنی نوێی گرتەبەر بۆ رێگریكردن لە دزەكردنی تیرۆریستان بۆ ناو پارێزگاكە، بەتایبەتی لەسەر سنوورەكانی تەنیشت پارێزگای سەڵاحەدین و زنجیرە چیای حەمرین.وتیشی رێوشوێنەكان بریتی بوون لە پێشكەشكردنی پشتیوانی هێزە ئەمنییەكان تاوەری نوێ و كامێرای بینین لەشەودا داناوە بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵی تیرۆریستان و دزەكردنیان بۆ ناو پارێزگاكە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئیدارەی كەركوك ئارەزووی پێشكەشكردنی پاڵپشتییە بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كە رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیری دۆخی ئەمنی، بەتایبەتی دوای پەسەندكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك، كە بەشدارە لە پەرەپێدان و پاڵپشتیكردنی كارەكانی بەپێی". بۆ پێداویستییەكانی فەرماندەیی بارەگا و هەموو پێكهاتە ئەمنییەكان لە پارێزگاكە، و دەستەبەركردنی كامێرای گەرمی و تاوەر و پێداویستییە تەكنیكییەكان."