لە ئۆپراسیۆنێكدا لە سەڵاحەدین 8 سەركردەی تیرۆریستی داعش كوژران

ئەمنی
  • 14-06-2022, 19:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمڕۆ سێشەممە وردەكاری ئۆپەراسیۆنی (وادی سرسار) لە ڕۆژئاوای سەلاحەدین راگەیاند، و ئاماژەی بۆئەوەشكرد: لەو ئۆپراسیۆنەدا 8 سەركردەی تیرۆریستی داعشی كوژران كە بەرپرسیارێتی جێبەجێكردنی كردەوەكان بوون لە چوار پارێزگا.
    وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشكان لیوا تەحسین خەفاجی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر بنەمای زانیارییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و شانە ئامانجدارەكەی ئەنجامدرا كە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەت و لە كاتێكی گرنگدا بوو بۆ راوەدوونانی گروپە تیرۆریستییەكان.
    ئاشكراشیكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەی سەربازی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی سەلاحەدین ئەنجامدرا، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی سەلاحەدین و فەرماندەیی هێزە زەمینییەكان بە هاوكاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كە شوێنەكانی تێدا دیاریكرابوو.
    راشیگەیاند: تێرۆریستان لە ڕێگەی هێزی ئاسمانییەوە بە سێ هێرشی ئاسمانی كرانە ئامانج، و لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هەشت تیرۆریست كوژراون كە بەرپرسانی هێڵی یەكەمی داعشن و بەرپرسیارن لە زۆربەی ئەو كردەوە تیرۆریستیانەی لە سەلاحەدین و لە باشوری رۆژئاوای نەینەوا و هەروەها لە كەركوك و باشوری ڕۆژئاوای كەركوك و دیالە ئەنجامدراون.
    خەفاجی، رونیشیكردەوە: دوای ئۆپەراسیۆنەكە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین چووە شوێنەكە و سەرنجی تەرمەكانی دا و نمونەی (دی ئێن ئەی)یان لێوەرگیراوە.