ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕیار سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێی ڕۆژانە دەردەكات

سیاسی
  • 14-06-2022, 18:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، سەرجەم وەزارەتەكان و ئەو دامەزراوانەی بە وەزارەتەكانەوە نەبەستراون راسپارد، بۆ خێراكردنی ئامادەكردنی لیستی ناوی گرێبەستەكان بەلایەنی كەمەوە دوو ساڵ خزمەتیان هەبێت بەمەبەستی ئامادەكردن بۆ دامەزراندنیان،و هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكانی لەسەر گرێبەست و كرێی ڕۆژانە دەركرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە ڕێنماییەكانی سەرەوەدا كازمی تەئكیدیكردەوە لەسەر تەرخانكردنی دارایی پێویست بەبێ داواكردنی تەرخانكردنی دارایی زیادە، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ توێژی گرێبەست و كرێی رۆژانە بەمەبەستی باشتركردنی ئاستی ژیان و هەژماركردنی خزمەتگوزارییەكانیان.
    ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڕیارەكانی پەسەند كرد بۆ ژمێریاری خزمەتگوزاری كرێی ڕۆژانە بەپێی بڕگەكانی مادەی (5) یاسای كار ژمارە (37) ی ساڵی 2015 كە ڕێگە بە ژماردنی خزمەتی كرێكار دەدات بۆ مەبەستی دیاریكردنی مووچە و خانەنشینی لە حاڵەتی دابمەزراندنیدا بەشێوەی هەمیشەیی، ئەو داواكارییەی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدڕاڵی.
    هەروەك ئەنجومەنی وەزیران تەئكیدی لەهەڵپەساردنی دیاریكردن كردەوە وەك گرێبەستێك یان كرێی ڕۆژانە بە پێچەوانەی یاسای فریاكەوتنی ئاسایشی خۆراك و پشتگیری گەشەپێدانی خۆراك كە بەم دواییانە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەردراوە.