بەغداد - INA
وەزیری پەیوەندییەكان ئەركان شیبانی ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیارەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی راگەیاند.
دوای كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران، شیبانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بڕی 1.5 ملیار دینار تەرخانبكات بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایشی شەنگال و هەروەها 6.5 ملیار دیناریش تەرخانبكات بۆ هێنانی تیمی بیانی بۆ نەخۆشخانەی ئیبن سینا بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆش.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بڕی 500 ملیۆن دینار تەرخان بكات بۆ خەرجییەكانی كۆنگرەی كۆڕبەندی شارستانیەتی كە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، و هەروەها 25 ملیۆن دۆلار بۆ دابینكردنی پاڵپشتی لۆجستی بۆ فڕۆكەكانی وەزارەتی بەرگری.
تەئكیدیشیكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیران بڕیاریدا بەردەوامن لە هەوڵەكانیان تادوایین ڕۆژی ژیانی ئەم كابینەیە.