بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە، كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ شانشینی هاشمی ئوردنی هێنا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندەكەی كۆتاییان بە سەردانەكەیان بۆ شانشینی هاشمی ئوردنی هێنا.
حەلبوسی لەمیانەی سەردانەكەیدا چاویكەوت بە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و فەیسەڵ فەیاز سەرۆكی ئەنجومەنی پیران و هەروەها عەبدولكەریم داغمی هاوتای ئوردنیەكەی و بەشر خەساونە سەرۆك وەزیرانی ئوردن.