ئەعرەجی و دانیلز تەئكد لە پشتیوانی ستراتیژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دەكەنەوە

سیاسی
  • 14-06-2022, 16:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی كۆچبەرانی نێودەوڵەتی ئۆگوشی دانیلز گفتوگۆیان كرد لەبارەی پشتیوانیكردن لەستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی.
    نوسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لەنوسینگەكەی خۆی پێشوازیكرد لە جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی كۆچبەرانی نێودەوڵەتی ئۆگوشی دانیلز و وەفدێكی هاوڕێی.
    ئاشكراشیكرد: لە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پتەوكردنی هاوكاری نێوان عێراق و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەران و ڕێگاكانی پشتگیریكردنی ستراتیژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی كرا.
    هەروەك بەپێی بیاننامەكە دانیلز ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: كە یەكێك لە ئەولەویەتییەكانی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئەوەیە كە پشتگیری لە چوونەناوەوەی عێراق بكات بۆ ئەنجومەنی وڵاتانی ئەندام بۆ ئەوەی ڕۆڵێكی زیاتر لە بەرنامەی ڕێكخراوەكەدا ببینێت و كاریگەر و چالاك بێت، وتیشی: حكومەتی عێراق هەوڵێكی زۆریداوە لەسەر كارنامەی كۆچكردنی ناوخۆ و دەرەوە، بۆ تێپەڕاندنی گرفتەكان و بەردەوامبوون لە هاوكاریكردن لە گەڕانەوەی بەرنامەی ئاوارەكان و بەڕێوەبردنی كامپی ئاوارەكان.
    لەبەرامبەردا ئەعرەجی، ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: كە حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی شەفاف مامەڵە لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا دەكات و پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكات بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لە بوارە مرۆییەكان، جەختیشی لەبەردەوامی هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەران كردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو تەحەدایانەی ڕووبەڕووی ئەركە مرۆییەكانی دەبنەوە.