بەغداد _INA
محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە دیارکرد دەرئەنجامی لوتکەی سێ لایەنە هەنگاوێکی پێشکەوتووە بۆ تەواوکردنی هاوکاری ستراتیژی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، "محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمڕۆ لەگەڵ فەیسەڵ ئەلفایز سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئوردن کۆبوونەوە".
دیاریش کرد : "کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی یاسادانان و کارکردن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم تێگەیشتنەکانی حکومەت و چوارچێوەکانی هاوکاری بوو کە بە ئەرێنی،کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر گرنگیی و هەماهەنگی پەرلەمان کردەوە بۆ وەرگرتنی پۆستەهاوبەشەکان لەهەمووکۆڕە نێودەوڵەتییەکاندا.
حەلبۆسی لە میانەی کۆبوونەوەکەدا وتی: "پشتگیریکردن لە ئەنجامی لوتکەی سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر کە هەنگاوێکی پێشکەوتووە بۆ تەواوکردنی هاوکاری ستراتیژی"
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئوردن پشتیوانی ولاتەکەی بۆ عێراق لەهەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە و بەپەرۆشەوە کاردەکات بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پڕۆژانەی لەکۆبوونەوەی سێلایەنە پەسەندیان کردووەوە ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنیان دەکات و پشتیوانی هەموو هاوکاریێک دەکات بو پێشکەوتن و ئارامی بۆ هەردوو وەڵاتی برا .