لە سلێمانی و میسان دوو داواكراو دەستگیركران

ئەمنی
  • 14-06-2022, 15:41
  • +A -A

    بەغداINA -
    ئەمڕۆ سێشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش دەستگیركردنی دوو داواكراوی بە تۆمەتی تیرۆر لە سلێمانی و میسان ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی شانەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژە بەوە كراوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییە بەردەوامەكانی بۆ بەدواداچوونی ئەو توخمە داواكراوانە و ئەوانەی لە دەستەی دادوەری هەڵدێن و لەڕێگەی بوونی لە ناوچەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بەوەدا كە تۆمەتبارەكە بەپێی مادەی (4/ تیرۆر) لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی حللە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.
    وە ئاماژەی بەوەشكرد بە هەوڵێكی وردی هەواڵگری مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی میسان كەسێكی داواكراویان لە ناحیەی ئەلكەحلا لە پارێزگای میسان دەستگیركردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە : تۆمەتبارەكە فەرمانی دادوەری بۆ دەرچووە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4)ی تیرۆر، كە دەستگیركردنەكە لەڕێگەی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ بنكەی پۆلیسی ئەلكەحلا ڕوویداوە.