پارێزگاری بانكی ناوەندی دیارترین ئاستەنگەكانی بەردەم بانكە ئیسلامییەكان ڕوون دەكاتەوە

ئابوری
  • 14-06-2022, 15:18
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕوونیكردەوە دیارترین ئاستەنگەكانی بەردەم بانكە ئیسلامییەكان.
     نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە : مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانكی ناوەندی لە بارەگای بانكی ناوەندی لە بەغدا چاوی بە شاندێكی دەزگای هەڵسەنگاندنی ئیسلامی نێودەوڵەتی كەوتووە ، لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕێگاكانی پەرەپێدانی كارەكانی دەزگاكە لە عێراق و میكانیزمەكانی پۆلێنكردنی بۆ بانكە ئیسلامییەكان كرد.
     موخیف وتی : دیارترین ئاستەنگەكانی بەردەم بانكە ئیسلامییەكان لە عێراق و ئەو هەوڵانەی كە دەدرێن بۆ پێشخستنیان،لای خۆیەوە شاندی ئاژانسەكە دووپاتی كردەوە كە كەرتی بانكی ئیسلامی عێراق یەكێكە لە كەرتەكانی ئومێدبەخش، گوزارشت لە ئامادەیی ئاژانسەكە بۆ هاوكاری لەگەڵ بانكی ناوەندی لە جێبەجێكردنی دیدگاكەی و پێشكەشكردنی پاڵپشتی پێویست.