بەغدا - INA- نور ئەلزەیدی
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تەرخانكردنی قەرزی بۆ بەشێكی بێكارانی تۆماركراو لە وەزارەت ڕاگەیاند، هاوكات میكانیزمی داواكردنیان و وادەی دەستپێكردنیان ڕوونكرایەوە.
بەڕێوەبەری بەشی كار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەتەكە، ڕائد جەبار باهز، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : گرفتێك ڕووبەڕووی بازاڕی كاری عێراق دەبێتەوە، كە پەیوەندی بە بازاڕی كاری عێراقی كە پەیوەستە بەدەرهاوێشتەكانی پەروەردەوە هەیە هیچ هاوتایەك نییە لە نێوان دەرچووانی پسپۆڕییەكانی جوگرافیا و مێژوو لەگەڵ بازاڕی كار، كە پێویستە بۆ ئەوانەی ئەزموونیان لە پسپۆڕییەكی دیاریكراودا هەیە، ئاماژەی بەوەدا كە خولی ڕاهێنان لە ناوەندەكانی بەشەكەدا هەیە بۆ ئەوانەی ئەزموونی كەمیان لە بازاڕدا هەیە، لەگەڵ ئامانجی ڕاهێنانیان بەپێی پسپۆڕییە پێویستەكان.
باهز ئاماژەی بەوەشكرد وەزارەتەكە كاردەكات بۆ پەرەپێدانی ناوەندەكانی ڕاهێنان بە نۆژەنكردنەوەی شێوازە كۆن و كاریگەرەكان، كە لەگەڵ توانای گەنجاندا بگونجێت لە ئێستادا، ئاماژەی بەوەشكردووە وەزارەتەكە كار لەسەر ڕێكارە نوێ و پێشكەوتووەكان دەكات كە لە ئێستادا هەن لە جیهان.
سەبارەت بە قەرزەكان، باهز روونیكردەوە : وەزارەت قەرزی بۆ ئەو بێكارانە دەستنیشانكردووە كە تەنها لە وەزارەت تۆماركراون، ئاماژەی بەوەدا داواكاری بۆ ئەو قەرزانە ئەلیكترۆنییە و پرۆسەی ڕیزكردنیش بە ئەلیكترۆنییە،لە درێژەی قسەكانیدا وتی : وەزارەت 3 بۆ 4 مانگ جارێك ژەمەكان دەخرێتە بازاڕەوە، ئاماژەی بەوەدا زۆرێك لە گەنجان قەرز وەردەگرن و پڕۆژەی بچووكیان لێ دانەمەزراندووە، بەڵام پارەكە بە ئاراستەی دیكە خەرجكراوە.
وە ئاماژەی بەوەدا كە بەڕێوەبەرایەتییەكە كار لەسەر پرسی ئینكوباتۆری بازرگانی دەكات، كە بریتییە لە ڕادەستكردنی پڕۆژەكە و دواتر پێدانی قەرز بە بڕی 20 ملیۆن دینار لەگەڵ بەدواداچوونی پڕۆژەكە بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو.