بەغداINA -
ئەمڕۆ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بە فرۆشتنی دۆلار بە زیارەتكاران بە نرخی فەرمی.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە بڕیاردراوە بە جێبەجێكردنی داواكاریی زیارەتكاران بۆ كڕینی دراوی بیانی (دۆلار) تا 3000 دۆلار بۆ هەر زیارەتكارێك.
ئاماژەی بەوەشكرد نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر دۆلارێك (1470) دینارە لەڕێگەی بانكە پەسەندكراوەكانەوە.