لەکەرکوک شاخەوان عەبدوڵا لەگرفتەکانی پێکھاتەکانی شارەکە دەکۆڵێتەوە

سیاسی
  • 14-06-2022, 13:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ سێ شەممە" شاخەوان عەبدوڵا" جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیکردەوە ، کە ئەنجومەنی نوێنەران سەرەڕای کێشە سیاسییەکان بەردەوامە لە کارەکانی و ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردن ئەنجام دەدات، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجومەنەکە کار لەسەر یاسادانان و هەموارکردنەوەی یاساکان و بەدواداچون بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بە هاوڵاتیان دەکات.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری دووەم لە بەیاننامەیەکدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە، "شاخەوان عەبدوڵا " لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە پارێزگای كەركوك ، پێشوازی لە ژمارەیەك لە دانیشتوانی شارەكە بە نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكان كردووە، و گوێی لە نیگەرانییەكان گرتووە و تاوتوێی ژیانی هاوڵاتیان و بارودۆخی شار و ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دۆخی ئەمنی و ئابووری بەگشتی كردوە ، جەختیشی لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان و كەمكردنەوەیان کردەوە . 
     "شاخەوان عەبدوڵا " تاکیدی لە بەدواداچوون بۆ کەیسەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەمەبەستی بەدیهێنانی داواکارییەکانیان کردەوە ، ھەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە" ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوامە لەئەرکی یاسادانان و چاودێریەکانی سەرەڕای کێشە سیاسییەکان ، کاردەکات بۆ یاسادانان و هەموارکردنی یاسای پێویست کە پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە هەبێت بۆ هاوڵاتیان لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا.