دەرهاویشتەكانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەش بۆ لێكۆڵینەوە لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت

سیاسی
  • 14-06-2022, 13:35
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ سێشەممە ئیتاری تەنیسق و و هاوپەیمانی ئەلعەزم و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی بابیلۆن كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا بۆ لێكۆڵینەوە لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت، هاوكات ئیتار داوای لە سەرجەم هێزە چالاكەكان كرد بەشداری دیالۆگەكان بكەن.
    ئیتار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوە كردووە كە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ هاوپەیمانی ئەلعەزم بە سەرۆكایەتی نوێنەر موسەننا ئەلسامەڕائی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، و بزووتنەوەی بابیلۆن بە سەرۆكایەتی ڕەیان ئەلكەڵدانی ئەنجامداوە ، ئاماژەی بەوەدا كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی ئێستا و ڕێگاكانی خێراكردن كردووە و لە تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان بە بەشداری هەموو هێزە نیشتمانییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد ئامادەبووان جەختیان لە گرنگی قۆناغی داهاتوو كردەوە، كە داوای پەلەكردنی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەكان بۆ تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار، و پێكهێنانی حكوومەتێكی هاوئاهەنگ كە توانای بەدیهێنانی داواكارییەكانی عێراقییان هەبێت، مسۆگەركردنی ژیانێكی شایستە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەمووان.
    بەپێی بەیاننامەكە، ئیتار داوای لە هەموو هێزە چالاكەكانی گۆڕەپانی سیاسی كردووە، بەشداری لە دیالۆگەكاندا بكەن، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ نزیكبوونەوەی هەموو لایەنەكان بەهۆی ئەو باوەڕەی كە حكومەتی داهاتوو دەبێت حكومەتێكی بەهێز و بەتوانا بێت، سەرجەم خزمەتگوزارییەكان دابین بكات ، یەكێتی و سەروەری وڵات بپارێزێت و بەشداری بكات لە پاراستنی پێگە و ڕۆڵی عێراق لە ناوچە و هەرێم.