نێردە دیبلۆماتییەكانی عێراق داوای هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر یاریگاكانی عێراق دەكەن

  • 19-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی دەرەوە، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند: نێردە دیبلۆماتییەكانی چەندین دیداریان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیەكانی تۆپی پێی چەند وڵاتێك ئەنجامداوە بەمەبەستی پشتیوانیكردنی عێراق لە هەڵَگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكان. وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئەو وەزارەتە بۆ پشتیوانیكردن لە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی عێراق، نێردە دیبلۆماتییەكانی زنجیرەیەك دیداریان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتییەكانی تۆپی پێی چەند وڵاتێك ئەنجامداوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی لوبنان و بەحرەین و پاكستان و كۆریای باشوور و مەجەڕ ئامادەیی خۆیان نیشانداوە هاوكاری داواكارییەكەی عێراق بكەن بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی.