بەغداد/ INA
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه " به‌رهه‌م ساڵح " سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له گرینگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت كرده‌وه.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "بەرهەم ساڵح، سەرۆکی کۆمار بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی بالیۆزی کوێت ، پێشوازی لە "سالم ئەلزەمانان" باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد.
بەپێی بەیاننامەكە ، سەرۆكی كۆمار ستایشی هەوڵەكانی باڵیۆز لە ماوەی كاركردنی لە عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتکرد و ، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتوییدا ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی كرده‌وه " له گرینگی و قووڵایی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت، هه‌روه‌ها پێویستی كاركردن بۆ به‌هێزكردنیان به‌ره‌و هاریكاری زیاتر له هه‌موو بواره‌كاندا، کە له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ل و وڵاتدابێت بۆ هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی جێگیركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی كوەیت دووپاتی كردەوە "پابەندبوونی وڵاتەكەی دەربڕی بە پشتیوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق ، هەروەها بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا بەرەو چوارچێوەی هاریكاری زیاتر بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ .