بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی پلاندانان گۆڕینی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و خانووبەرەی بۆ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا وادەیەکی گریمانەکراوی بۆ چوونە بواری جێبەجێکردنی پڕۆژەی پلاتفۆرمی ژمارەی کار دیاریکرد.
"ماهر حەماد" بریکاری وەزارەتی پلاندانان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: "بەهۆی دواکەوتنی لە ئەنجامی پەسەندنەکردنی بودجە، وەزارەت سەرژمێری گشتی دانیشتووان و خانووبەرەی کردە پرۆژەی وەبەرهێنان،هەروەها باقی پڕۆژەکانی تر تەنانەت ئەگەر بودجە پەسەند نەکرێت.
حەماد دەشڵێت، "وەزارەت تێچووی پڕۆژەكەی تەرخانكردووە كە بە 120 ملیار دینار مەزەندە دەكرێت بۆ ناوەند و هەرێم، بەو پێیەی دەبێت هەرێم داخڵ بكرێت، بەپێچەوانەوە سەرژمێریەكە ناتوانێت ئەنجام بدرێت و ناتەواو دەبێت"، دەشڵێت: بەم تێچووە ئێمە پابەند دەبین، و ئەگەر تێچووی زیادە یان کەمتر هەبێت، ئەوە لەسەر بەهای ئاڵوگۆڕەکە دەبێت بە گشتی.
سەبارەت بە پرۆژەی پلاتفۆرمی ژمارەی هەلی کار، حەماد وتی، "پرۆژەی ژمارەی کار هێشتا کاری پێدەکرێت"، ئاماژەی بەوەدا کە "بڕیارێک لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە پڕۆژەکە گریمانە دەکرێت لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ھەرکەسێک ژمارەی کارێکی هەبێت لەوانەیە مووچەکەی بوەستێنێت، بە تایبەت دوای پێدانی کات لە ماوەی ڕابردوودا.