بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی گشتی گومرگ لە یەکێک لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی شاری بەغدا دەستبەسەرداگرتنی ١١ بارهەڵگر کە کەرەستەی نایاسایی تێدابوو ڕاگەیاند.
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)كەوتووە رایگەیاندووە: "بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست توانیویەتی دەست بەسەر 11 بارهەڵگردا بگرێت كە( ئامێری یەدەگ، ئامێری كارەبایی، پانێڵی دار، جلوبەرگ، ماددەی كیمیایی و پلاستیک)و کەرەستەی تری هەڵگرتبوو ، کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی هاوردەکردن بوون.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە کە ھەڵەمەتەکە بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی گومرگ ئەنجامدراوە، و ھەروەھا تاکید لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی کارپێکراوەکان کراوەتەوە .