تەندروستی ئامارێکی نوێی سەبارەت بە توشبون و مردن بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 14-06-2022, 12:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بە تای خوێنبەربوون لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە لە عێراق ڕاگەیاند.
     سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: "ئاماری تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە گەیشتووەتە 170 کەس، لەنێویاندا 31 کەس گیانیان لەدەستداوە".
     ھاوکات پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ 4 هۆکاری دەستنیشانکرد بۆ بەرزبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە عێراقدا، لە هەمان کاتدا میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و زیانەکانی خستبویە روو .