بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی بۆ ڕۆژانی داهاتوو پیشبینی گۆرانکارییەکانی کەش وهەوای وڵاتی ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکات لە سبەینێوە تۆز و خۆڵ لەھەندێک ناوچە بگرێتەوە .
لە راگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لە پاش نیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ تۆزاوی لە بەشەکانی باکور، لە ناوچەکانی باکووریش وردە وردە دەگۆڕێت بۆ تۆزاوی تا بەشەکانی ڕۆژئاوا ، لە کاتێکدا کەشوهەوای ناوچەکانی باشوور ھاوسەنگ دەبێت لەگەڵ ھەبوونی تۆزی سووک لە هەندێک شوێن، و هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرما لە بەشەکانی ناوەڕاست و باشوور ڕوونادات، بەڵام پلەکانی گەرما لە بەشی باکووری وڵات نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای سبەی پێنجشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت ، پلەكانی گەرماش نزیكن لە رۆژی پێشوو، هاوكات كەشوهەوای ناوچەکانی باكوور ساماڵ دەبێت و پاشنیوەڕۆ لە بەشە خۆرئاوایەكانیدا بۆ تۆزاوی دەگۆڕێت، پلەكانی گەرمیش کەمێک بەرز دەبێتەوە، لە کاتێکدا کەشوهەوای ناوچەی باشوور ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ تۆزێکی سووک. لە بەشەکانی ڕۆژئاوای لە پاشنیوەڕۆدا، و هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەی گەرمیدا ڕوونادات."
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە هەموو ناوچەکانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لە بەشی ناوەڕاست و باکوور بەرز دەبنەوە، ھەروەک لە باشووری وڵات کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
راگەیەندراوەکەی کەشناسی ئاماژهی بهوهشكردووه "کە كهش و ھەوای وڵات بۆ شهممهی داهاتوو له سهرتاسهری وڵات ساماڵ دهبێت و پلهكانی گهرما له بهشی ناوهڕاست و باشوور كهمێك بهراورد به رۆژی پێشوو بهرز دهبێتهوه، ھەروەھا لە بهشی باكووری وڵاتیش چهند پلهیهك بهرز دهبێتهوه.
ئەمەی خوارەوە خشتەی گۆرانکارییەکانی کەش و ھەوایە بۆ سبەینێ چوارشەممە و ڕۆژانی داهاتوو .....