سەرۆکی کۆمار: نەجەف سمبولی میانڕەوییە

سیاسی
  • 14-06-2022, 12:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆکی کۆمار دووپاتیکردەوە کە پارێزگاری نەجەف شاری میانڕەوی و پشتیوانیە لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پشتیوانی لە داواکارییەکانی هاووڵاتیانیشە.
    سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا کە وڵات پێویستییەکی زۆر بە یەکڕیزیی نەتەوەیی و هاودەنگی لە نێوان هەموواندا هەیە.
     سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌بەیاننامەیەکەدا كه‌ گه‌یشتۆ ‌ته‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)، رایگه‌یاند، "به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆشكی سەلام له‌ به‌غدا، پێشوازی لە ژماره‌یه‌ك له‌ شێخه‌كانی هۆزەکانی نەجەف کرد .
    لە ماینەی ئەو پێشوازیەدا سەرۆک کۆمار باسی لە "دۆخی گشتی وڵات کرد . 
     ساڵح جەختی لەسەر ئەو "رۆڵە گەورەیە كردەوە كە نەجەف و مەرجعیەتی ئایینی، و گەورەكانی خێڵ و كەسایەتییەكان دەیگێڕن لە پاراستنی پەیکەری كۆمەڵایەتی لە وڵاتدا، بەو پێیەی شارەكە نوێنەرایەتی هێمایەكی میانڕەوی دەكات، پاڵپشتی لە داواكارییە ڕەواکانی هاووڵاتیانە و رەتكردنەوەی ھەموو جۆرە توندوتیژی و مەترسیێکە کە رووبەڕووی وڵات دەبێتەوەو پێویستی بەشداریکردنە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
     سەرۆک کۆمار وتیشی " وه‌ڵات زۆر پێویستی به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ له‌ نێوان سه‌رجه‌م هاوڵاتیانیدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌ به‌دیهێنانی خواستی نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی عێراقییه‌كان بۆ ژیانێكی ئازاد و كه‌رامه‌ت، و باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری و ژیان.