بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ، خەرجکردنی ھاوکاری دارایی بۆ شەش هەزار خێزانی گەڕاوە ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بەوەکراوە " وەزارەت رێکارە پێویستەکانیان تەواو کردووە بۆ دابەشکردنی ئەو یارمەتییەداراییە بەسەر ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان و بەپێی رێنماییەکانی وەزیری کۆچ و کۆچبەران.
عوسمان ئەلغانمی"رایگەیاند کە "ئەم یارمەتییە نوێیە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی شەش هەزار خێزانی ئاوارەبو بگرێتەوە، راشیگەیاند وەرگرتنی پارەکە لەڕێگەی کارتی زیرەکەوە خەرج دەکرێت .
بەپێی راگەیەندراوەکە ، غانیمی جەختی لەوە کردۆتەوە کە "هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ ئەوەی شایستە بەو خێزانانە بدرێت و بارودۆخی ژیانیان باشتر بکرێت.