بەدوا داچون - INA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای فەرەنسا ڕایگەیاند کە هێزەکانی فەرەنسا بنکەی سەربازی "مێناکا" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مالی جێدەهێڵن، ئەمەش وەک هەنگاوێک پێش دوا قۆناغی کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی هێزەکانی "بەرخانە"ی فەرەنسا لە مالی دێت.
دوێنێ دووشەممە لە لێدوانێکیدا جەنەراڵ " باسکال یانی " لەدەستەی ئەرکانی سوپای فەرەنسا رایگەیاند "سوپاکەی بە فەرمی بنکەی سەربازی "مێناکا" لە باکووری رۆژهەڵاتی مالی جێدەهێڵێت، و رادەستی هێزەکانی مالی دەکات.
ھەروەھا تەبێژەکەشی دووپاتیکردەوە کە سەربازە فەرەنساییەکان "لە کۆتایی هاویندا" بە شێوەیەکی هەمیشەیی مالی بەجێدەهێڵن لەگەڵ گواستنەوەی مۆڵگەی سەرەکییان لە چاو بۆ هێزە چەکدارەکانی مالی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ پلانێک نییە بۆ گواستنەوەی تاکۆبا بۆ نیجەر".
لەو ناوچەیەی "میناکا" کە بە سنووری سێگۆشە ناسراوە، لە نێوان مالی و نیجەر و بورکینا فاسۆ، تاکوبا"کە هێزی تایبەتی فەرەنسی و ئەوروپی لێ یە کە ئامانجیان یارمەتیدانی هێزەکانی مالییە بۆ سەربەخۆیی زیاتر.
لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوودا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا نیازی وڵاتەکەی بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە مالی راگەیاند.
سەرچاوە : ئاژانسەکان