نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی

ئابوری
  • 14-06-2022, 11:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە تیایدا نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 148 هەزار و 450 دیناری عێراقی تۆمارکراوە، هاوکات نرخی کڕینی دۆلاریش بە 148 هەزار و 350 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک تۆمارکراوە.
     پێشتر بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدبوو کە دەستکاری نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکات، بەوپێیەی نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار دیاریکراوە، لەکاتێکدا نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان بە 1460 دینار دیاریکردوە ، ھەروەھا نرخی فرۆشتنی به‌ هاووڵاتیانیش بە ‌ 1470 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك دیاریکردوە