بەغداد / INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هەوڵێکی دزەکردنی تیرۆریستانی داعشیان لە دیالە پووچەڵ کردووەتەوە.
دەستەکە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی شەڕی قەڵغان لە دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێشەممە، هەوڵێكی دزەپێکردنی تیرۆریستانی داعشیان لە دیالە دوای چاودێریكردنیان و كردنەوەی زانیاری پوچەلکردەوە .
روونیشکراوەتەوە گرووپەكەی داعش لەلایەن كامێرای گەرمی چاودێری لە ناوچەی سەفرە لە پارێزگای دیالە بینراوە، لەوێ ھێزەکانی حەشد تەقەیان لێكردوون و ناچاریان كردون بۆ شوێنێكی نادیار ڕابکەن.