بەغداد _INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ سێشەممەڕایدەگەیەنێت لەماوەی شەپۆلی خۆڵباریندا هەزار حاڵەتی تەنگە نەفەسی تۆمارکراوە
دکتۆر سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند "لە دواین شەپۆلی خۆڵەوە، دامەزراوە تەندروستییەکان هەزار حاڵەتیان وەرگرتووە.
ئەلبەدر، دیاریش کرد: "وەزارەتەکە هیچ مردنێکی تۆمار نەکردووە" ئەلبەدر ئەوەشی وت" هەموو حاڵەتەکان خزمەتگوزاری تەندروستیان وەرگرتووە و بەشێکی زۆری لە دوای وەرگرتنی چاودێری تەندروستی باشتر بوون"
ناوبراو، وتیشی: "چەند حاڵەتێک پێویستیان بە گرنگی زیاتر هەیە و لە دامەزراوە تەندروستییەکانن، بەڵام زۆرینەیان لە تەندروستییەکی تەواودا دامەزراوەکانیان جێهێشتووە" و داوایکرد" گرنگی پەیوەستبوون بەو ڕاسپاردانەی کە وەزارەتی تەندروستی زیاتر لە جارێک جەختی لەسەر دەکات بدەن.
ئەلبەدر، ئاماژەی بەوەش کرد: "ژمارەی حاڵەتەکانی تەنگە نەفەسی کاریگەری نەبووە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی تر، وەک خزمەتگوزاری فریاکەوتن، منداڵبوون، و چەند خزمەت گۆزاریەکی دیکە کە لەلایەن دەزگا تەندروستیەکانەوە دابینکراون، لەوانە چاودێری تەندروستی سەرەتایی.