ھێڵی ئاسمانی عێراقی یەکەم گەشتی حاجیان لە عێراقەوە بەرەو شاری مەدینەی پیرۆز راگەیاند

ناوخۆ
  • 14-06-2022, 10:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە، هێڵی ئاسمانی عێراقی گواستنەوەی ، یەکەم گەشتی کاروانی حاجیانی ماڵی خودای لە عێراقی بۆ خاکی پیرۆزی مەدینە ڕاگەیاند.
     "عەباس عومران ئەلزوبەیدی " بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "یەكەم گەشتی فڕۆكە هەڵگرە نیشتمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو فڕۆكەخانەی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە مەدینە رۆیشتووە، کەتاییدا 348 زیارەتکاری عێراقی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵی لەخۆگرتبوە. 
     وتیشی " کۆمپانیای فرۆکەوانی نیشتیمانی تواناکانی تەواوی خۆی تەرخاندەکات بۆ خزمەتکردنی زیارەتکاران بە دابینکردنی هەموو ئامرازێکی پێویست لەگەشتەکە بۆیان. 
     روونیشیکردەوە کە زیارەتکاران بە چوار بۆ پێنج گەشت لە ڕۆژێکدا لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە ،کاروانی حاجیان بەڕێدەکرێن .