ئاگرێک لە ناوەراستی بەغداد کۆنترۆڵکرا

ناوخۆ
  • 14-06-2022, 10:17
  • +A -A

    بەغداد/INA 

    ئەمڕۆ سێ شەممە، تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕایانگەیاند، ئاگرێکیان لەناو گەراجێک بۆ چاککردنەوەی تایەکان کە لە ناوەندی بەغدای پایتەخت کەوتبویەوە کۆنترۆڵکردوە. 
     لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانییەوە، گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرێك کۆنترۆڵبکەن كە لەناو گەراجێكدا بۆ چاككردنەوەی تاییەی تۆتۆمبێل لە ناوچەی باب ئەلشەرقی لە ناوەڕاستی بەغدا،
     ھەروەھا بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە رێگری لە سووتانی نەوت و کەرەستەی یەدەگی ناو گەراجەکە بکەن و مەترسیی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکەیان بۆ شەقامەکان لە وەرشە پیشەسازییەکانی تەنیشت شوێنی ڕووداوەکە دوورخستۆتەوە . 
     ھەروەک روونیشی کردۆتەوە کە ڕووداوه‌كه‌ به‌ بێ تۆماركردنی زیانی مرۆیی کۆنترۆڵکراوە ‌، جگە لە تۆمارکردنی چەند زیانێکی ماددی نەبێت .