سەرۆك كۆمار: فەتوای جیهادی پرۆژەیەكی نیشتمانی بوو بۆ رزگاركردنی عێراق

سیاسی
  • 13-06-2022, 20:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە فەتوای جیهادی پرۆژەیەكی نیشتیمانی بووە بۆ رزگاركردنی عێراق.
    ساڵح لە تویتێكدا كە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی بەدوای خۆیدا بڵاوكردەوە، ڕایگەیاند : بەبۆنەی یادی راگەیاندنی فەتوای جیهادی سەید سیستانی مەرجەعی باڵا كە لە ساتێكی چارەنووسسازدا هاتە یاد، كە بە ڕێزەوە لەبیر دەكەین". پێویستە زۆر بوەستین چونكە بەڕاستی پڕۆژەیەكی نیشتمانی بوو بۆ ڕزگاركردنی عێراق لە دەستی تیرۆر”.
    ئاماژەی بەوەشكرد پێویستە هاوكاری شەهیدان و بریندارانی وڵات بین، بۆ خەباتكارانی ئازا كە لە پێناو میللەت و كەرامەتی هاووڵاتیانیدا گیانی خۆیان كردە قوربانی