بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت تاوتوێی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای "زین ھوای " چینی کرد، کە سکۆلەرشیپ و زەمالە و دەرفەتی ڕاهێنانی بۆ پەرەپێدانی ستافی تەکنیکی و کارگێڕی و ئەندازیاری بۆ کرێکارانی ناو پێکھاتە جیاوازە نەوتییەکان ڕەخساند.
وهزارهتهكه له بەیاننامەیەکدا كه گهیشتووه ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)، رایگهیاندوە، "بە ئامانجی پەرەپێدانی كادیری تەكنیكی و ئەندازیار و كرێكارانی پێكهاتە نەوتییەكان بە هەماھەنگی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان، كۆبوونەوەیەك لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوت گرێدرا لە نێوان نوێنەرانی بەشی ڕاهێنان و گەشەپێدانی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای "زین هوای " چینی.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە پسپۆڕانی بەرنامەی خوێندن لە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای چینی ئامادەی بوون.
بەپێی بەیاننامەکە " بهسم محهمهد خضير " بهڕێوهبهری گشتیی بهشی ڕاهێنان و گهشهپێدان ڕایگهیاندوە" کە كۆبوونهوهكه گفتوگۆی لهگهڵ كۆمپانیاكه كردووه، بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی لەبارەی سكۆلهرشیپ و ڕاهێنان بۆ گهشهپێدانی تهكنیكی و كارگێڕی بۆ ستافی ئەندازیاری بۆ کرێکارانی پێکهاتەکانی نەوت.
ئاماژەی بەوەدا کە "وەزارەتەکە ڕێکارە کارگێڕی و تەکنیکیەکان تەواو دەکات بە مەبەستی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پێشنیارکراوی "زین ھوای "
دەشڵێت "کۆمپانیا چینییەکە تێچوونەکان لە شێوەی یارمەتی تەواو پاڵپشتیکراو لە ئەستۆ دەگرێت بە مەبەستی بەرزکردنەوە و چالاککردنی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی زانستی لەگەڵ عێراق.