🔲ھەڵوێستی گەورەی دەسەڵاتی مەرجعی باڵا لە بەرامبەر داعشدا:-
🔳مەرجعی باڵای ئایینی لە 13ی حوزەیرانی 2014 فەتوایەکی سەبارەت بە جیهادی پێویست دەرکرد.
◼فەتواکە تیایدا ھاتوە :-
♦ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ئەستۆی هەموواندایە،لە پێکھاتیەکدا قەتیس نییە بەسەر پێکھاتەیەکی تردا.
♦ڕێگە بە هاوڵاتیان نادرێت ترس و دڵەراوکێ لە دڵ و دەرونی ھیچ کەس بڵاو بکەنەوە.
♦پێویستە سەركردە سیاسیەكان هەڵوێستی خۆیان یەكبخەن و پاڵپشتی هێزە چەكدارەكان بكەن.
♦پێیویستە باوک داوای لە کوڕەکەی و دایکی لە کوڕەکەی و ژن لە مێردەکەبکات بەتوندی بەوەستنەوە بەرامبەریان.
♦ئەو هاوڵاتیانەی توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە دەبێت خۆبەخشانە لە هێزە ئەمنییەکان کار بکەن
🔷دوای فتواکەی مەرجعی باڵا ھەڵمەتەکانی رزگارکردن ئەم ناوچانەی گرتەوە:-
🔹ئازادکردنی جورف ئەلنەسر لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٤
🔹ئازادکردنی پارێزگاری سەڵاحەدین لە ساڵی ٢٠١٦
🔹ئازادکردنی شاری فەلوجە لە ساڵی ٢٠١٦
🔹ئازادکردنی ناوچەکانی دەستی داعش لە کەرکوک لە ساڵی ٢٠١٦
🔹ئازادکردنی ئەنبار بە تەواوی لە ساڵی ٢٠١٧
🔹ئازادکردنی تەواوەتی موسڵ لە ساڵی ٢٠١٧
🔹ڕزگارکردنی هەموو شارەکان لە چنگی داعش لە ساڵی ٢٠١٧
🔴 رێنماییەکانی مەرجعی باڵا دوای سەرکەوتن و رزگار کردنی شارەکان لە چنگی داعش .
🔶ئاگاداری خۆڕازیبوون و تەسلیمبوون بە گروپە تیرۆریستەکان بن.
🔸چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی فیکری تیرۆر و بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی ھێزو وزە بۆ پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان.
🔸خەمخۆریی کەسوکاری شەهیدان بە دابینکردنی ژیانێکی شایستەبۆیان .
🔸باشترکردنی بارودۆخی ژیان لە ناوچە ئازادکراوەکان و ئاوەدانکردنەوەیان.