بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، ئاگرێک لەناو وێستگەیەکی سووتەمەنی لە باکووری شاری واست کۆنترڵکراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "تیمەكانی توانیویانە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە کۆنترۆڵبکەن كە لە بازاڕێکی بازرگانی لەناو بەنزینخانەی سوەیرە لە باكووری پارێزگای واست روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان ئاگرەکە گەمارۆبدەن و مەترسی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە لەسەر پەمپەکانی سووتەمەنی و تانکەکانی ناو وێستگەکە دوور خەنەوە و ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن ، بەبێ تۆمارکردنی ھیچ زیانێکی گیانی و بە کەمکردنەوەی زیانە ماددییەکان .
ھاوکات راگەیەندراوەکە هۆکاری ئاگرەکەی گەراندەوە بۆ درووستبونی شۆرتێکی کارەبایی لە ناوچەکە .