بەغداد/ INA - نور ئەلزیدی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی چەکداری ، لە هەمان کاتدا ئاماژە بە نەهێشتنی ئەم دیاردەیە دەکات لە هەندێک ناوچەدا.
وتەبێژی وەزارەتەکە، لیوا " خالد ئەلمحنا" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "پرسی هەڵگرتنی چەک یەکێکە لەو تەوەرانەی کە ماوەیەکی زۆرە پەیوەندی بە کلتوری کۆمەڵگەی عێراقەوە هەیە، کە تێیدا دانیشتوانی عەشیرەتەکان و ژینگە بەگشتی چەک بە یەکێک لە شتە پێویستەکان دەزانێت، بۆیە هۆزەکانی عێراق لە دێرزەمانەوە خاوەنی چەک بوونە . ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو شەڕانەی کە کۆمەڵگای عێراق پێیدا تێپەڕیوە بەشدارییەکی زۆری کردووە لە چەسپاندنی ئەم کولتوورە.
وتیشی " کۆگای گهورهی چهك ههبونە بۆماوەیەکی دیار کە بە نایاسایی کۆمەڵێک خەڵک مامەڵەو بازرگانی پێکردوە و تیایدا چەک بگاتە دەست ھەموو کەسێک ، ئهمهش پێویستی به ستراتیژێك ههیه كه لهلایهن وهزارهتی ناوخۆوه دانراوه، ھەرووھا وەزارەت لە ئهنجامدانی ههڵمهتەکانی بهردهوامه بۆ به ئامانجكردنی ئهو ناوچانهی كه پێكدادان و ناكۆكی خێڵهكانی تێدا روودهدات.
ھەروەک وتیشی " تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە چەک دەستیان بەسەردا گیراوە و هەزاران کە چەکی سووک و مامناوەند لە ناوچە جیاوازەکاندا لە خۆوە دەگرێت .
لیوا "خالد ئەلمحنا" جەختیشی لەوە کردەوە کە "وەزارەت هەمیشە بەدوای روونکردنەوە و ئاگادری و هۆشیاریدا دەگەڕێت کە لەلایەن دەزگا جیاوازەکانی کۆمەڵگاو پێکهاتەکانی کۆمەڵگاوە پراکتیزە دەکرێت، وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆمەڵگا و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری هۆزەکان، لەگرتنەبەری ڕێوشوێنی توند سەبارەت بەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە دەکەن.