بەغداد/ INA
ئهمڕۆ دووشهممه" ئهحمهد ئەلمەتیری" سهرۆكی دەستەی سیاسی ڕهوتی سهدری، پشتڕاستی كردهوه كه كشانهوهی سهرۆكی ڕهوتی سهدری، سەید موقتهدا سهدر له پرۆسهی سیاسی، قوربانیدانه بۆ عێراق.
"ئەحمەد ئەلمەتیری" لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ئەو خۆبەخشییە سیاسیەی کە بەڕێز موقتەدا سەدر بە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و جێهێشتنی کورسییەکانی ئەندامانی بۆ نەیارەکانی قوربانییەکە بۆ عێراق، وەک قوربانیەکەی ئیسماعیل کە خوا دواتر بەرانێکی کردە قوربانی ، ئەمە بێ گومان هەڵوێستێکی ئازایە، و وانەیەکە لە وانەکانی سەرکردەی دڵسۆزی خۆیان بۆ نیشتمان و گەل کە پێگەی باپیر " ئەلحوسێنمان " بیردەخاتەوە، درودی خوای لەسەر بێت، کاتێک لە وتە بەناوبانگەکەی دەفەرموێت " من بە دەستی خۆم بەخشینی خزمەتکارت پێ نادەم و دانپێدانانی کۆیلەش پەسەند ناکەم " ئەم هەڵوێستانە تازە نین بۆ بنەماڵەی سەدر، "سەید محمد ئەلسەدر " بانگەوازی کرد زیاتر لە بیست ساڵ لەمەوبەر کاتێک فەرمووی(دین لە ئەستۆی ئێوەیە و عەقیدەکەش لە ئەستۆی ئێوەیە)ھەروەک وتوبوی (عێراق لەگەڵ ئێوەیە و گەلیش لەگەڵ ئێوەیە، من گرنگ نیم)
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەم دووبارە بونەوەیە قوربانیەکی نهمرە و سیمبولی ههموو ئیماندارانە و نازناوی قوربانیدان دهمێنیتهوه به چرا بۆ ههموو چاکسازیخواز و دڵسۆز و قوربانیانەی کە له پێناو ئایینهکهی و نیشتیمان و گهلهکهی و مێژوو ئەوە لەبیر ناکات کە تۆ خاوەنداریەتیت کردووە و دەست لەکار کێشانەوەت بۆ خۆشەویستی گەلەکەت و وڵاتەکەت بووە .