بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە " محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان و شا "عەبدوڵڵای " دووەمی ، پادشای شانشینی ئوردنی هاشمی فراوانبوونی ئاسۆی هاریکاری دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئوردنیان دووپاتکردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمرۆ "محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی پەرلەمان، و شاندی یاوەری بە ئامادەبوونی شازادە " حوسێن بن عەبدوڵڵای دووەم، شازادەی جێنشین، چاویان بە شا "عەبدوڵڵای " دووەم پاشای شانشینی ئوردنی هاشمی کەوتووە.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكرد، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، تاکید لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە ، هەروەها پەرۆشی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئوردن لە هەموو بوارەكاندا،بە شێوەیەك كە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی برای بەدی بهێنێت گفتوگۆی لەبارەوە کرایەوە .