وەزیری دارایی رێنمایی نوێ بۆ دەستەی گومرگ و ناوچەی ئازاد دەردەکات

ئابوری
  • 13-06-2022, 16:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەلی عەللاوی " وەزیری دارایی رێنمایی نوێی بۆ دەستەی گومرگ و ناوچە ئازادەکان دەرکرد.
     نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمڕۆ " عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی " وەزیری دارایی بۆ مەبەستی پشكنین و ئاگادار بونی زایاتر لە بەرێوەچونی کاروبارەکان ، سەردانێكی بۆ دەستەی گشتی گومرگ و ناوچە ئازادەكانی عێراق ئەنجامدا.
     لەو سەردانەیدا عەللاوی جەختی لەوە کردەوە کە " بە ئامانجی دەستنیشانکردنی ئاستەنگەکان و خاڵە لاوازەکان و ئەدای دامودەزگاکان لێرەین ، بۆ کارکردن و زاڵبوون بەسەر گرفتەکان چارەسەری کەم و کوڕییەکان و هەوڵدان بەپێی تواناکانی بەردەست بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی.
    ھەروەھا ئاماژەش بەوە دەکات کە "یەکێک لە گرنگترین ئەولەویەتەکان بەرزکردنەوەی توانای کارامەیی کارمەندان و لقەکانە بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە شێوەیەکی پیشەییانە و زۆر وریا.
     "عەللاوی " دووپاتی كردەوە "پێویستی دوو هێندەكردنی هەموو هەوڵەكان لەنێوان ئەو دامودەزگایە جیاوازانەی لە ناوەندە گومرگیەكان و ناوچە ئازادەكان كاردەكەن، و هەماهەنگی راستەوخۆ لەنێوانیاندا ھەبێت ، بە ئامانجی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە كەرتی گومرگی و ناوچە ئازادەكانی عێراق،بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی دەستکاریکردن و رێگری لە قاچاخ .
    عەلاوی جەختی لەسەر "گرنگی لەپاراستنی ئابووری نیشتمانی و زۆرترین داهاتی غەیرە نەوتیەکان و زیندووکردنەوەی بەرھەمی کەرتە ناوخۆییەکان کردەوە .