وەزارەتی نەوت سیستەمی پێدانی سوتەمەنی بەشێوەی کارت لە نەینەوا جێ بەجێدەکات

ناوخۆ
  • 13-06-2022, 16:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت پەسندكردنی سیستەمی دابەشکردنی سوتەمەنی بە بەشێوەی كارتی سووتەمەنی لە نەینەوا راگەیاند، هاوشێوەی پارێزگای كەركوك. 
    ، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە"حسێن تاڵیب" بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، دوای سەردانی پارێزگاكە ، كۆمپانیاكە ئەم ڕێكارەی گرتووەتەبەر بۆ مەبەستی رێگری لە دروستبونی قەیرانی بەرزکردنەوەی نرخ و فشاری ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە وێستگەکانی سووتەمەنی پارێزگای نەینەوا کاریگەریان لەسەر قەرەباڵغی ئۆتۆمبێلەکان لەبەردەم شوێنەکانی دابینکردن هەبووە، سەرەڕای زیادبوونی پشکی پارێزگاکە لە 2 ملیۆن و 600 هەزار لیترەوە لە ڕۆژێکدا بەنزین دەگاتە ٣ ملیۆن لیتر لە ڕۆژێکدا، بۆیە بە ڕێنمایی "حامد یونس " بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دابەشکردن، ئەم رێمناییە جیبەجێ دەکرێت .
     "حسێن تاڵیب "روونیشیکردەوە کە میکانیزمی پرۆسێسکردنی کارتی سووتەمەنی لەڕێگەی ٨ دەرچەی پرۆسێسکردنەوە ئەنجام دەدرێت، و ئەم رێکارە تا کۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت و کارتی سووتەمەنی "بارکۆد"ی تێدایە بۆ دڵنیابوون لە پرۆسێسکردن و دەستکاری نەکردن و ساختەکاری. 
    ئەو بەرێوەبەرە داواشی لە خەڵکی پارێزگاکە کرد "خێرا بکەن لە تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی کارتی سووتەمەنی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تۆمارکراون لە بەرھەمە نەوتیەکان