دەستەی دەسپاکی جەختدەکاتەوە سەر زۆربونی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی نەخۆشخانە

ناوخۆ
  • 13-06-2022, 16:15
  • +A -A

    بغداد/INA وسام الملا
    دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆڕۆژی دووشەممە ڕاپۆڕتێکی بڵاوکردەوە دەربارەی پڕۆژەی نەخۆشخانەکان کەڕێژەیان گەیشتوەتە ٪70 .
    بەڕێوەبەری خۆپارێزی لەدەستەکە قاسم محمود لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕایگەیاند کە بەشی ئاکاری فەرمانیانە نوسینی ڕاپۆرتی کارکردنی لەئەستۆگرتوە.
    وتیشی کە ڕاپۆرتی زۆرهەن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەرکەکان بۆ تیشکخستنە سەر ئاستەنکو کێشەکان و پاشانیش ئاڕاستەی
    لایەنەکان کراون لەوانەش ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی بەدووداچون بۆیان.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە تیمەکانی
    فەرمانگەی خۆپارێزی ولێژنەکانی کاریانکردووە لەسەر
    ئامادەکردنی ڕاپۆڕت دەربارەی ئەوپڕۆژە تەندروستیانەی کە تاهەنووکە تەواونەکراون و چەندین ڕاپۆڕتیشی لەو بارەیەوە
    ئامادە کردووەوڕاپۆڕتەکەی کۆتاییشی لەبارەیەوە باش بووەو دەزگا پەیوەندیدارەکانیش
    وەڵامی ئەرێنیان هەبووەبۆی و ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژەکانیش گەیشتووەتە 70٪.