بەغداد_INAفاتمە ڕەحمە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆڕت ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئامارێکی فەرمی بڵاوکردەوە بۆژمارەی ئەوپاسپۆرتانەی کە دەریان دەکات، ئاماژەشی بەوەدا کە ئاسانکاریەک لەئارادایە بۆ لۆبیەکانی عێڕاق لەدەرەوە بۆ پێدانی پاسپۆرت و جگەلەوەش جەند ڕێکارێکی ڕاگەیاند بۆ حاڵەتی بزرکردنی پاسپۆڕت.
بەڕێوەبەری پاسپۆڕت ریاز کەعبی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتیەکە ئێستا لەگەڵ
سندوقی شەهیدانی پۆلیس لە سەروبەندی ئەوەدایە کە پاسپۆڕتی ئەلکترۆنی دەربچوێنێت، جەختیشی کردەوە کە لەماوەیەکی کورتدا پاسپۆڕتی
ئەلکترۆنی کاریپێدەکرێت.
هەروەها وتی کە هاریکاریەک هەیە لەنێوان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پاسپۆڕتەکان لەشاری بەغداد بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکانی دەرکردنی پاسپۆڕت وکەمکردنەوەی ڕۆتینەکان کەهیچ ئاسەوارێکی یاسایی نیە.
ئامڵژەشی بەوەدا کە پاسپۆرتنامەکان لەسەرەتاوە بەتایبەت جۆری Aپشتیان بە ژمارەیەکی زۆری بەڵگەنامە هەبوو، بەڵام ئێستا پشت بە کۆبۆنی خۆراک دەبەسرێت.
ڕوونیشی کردەوە کە ڕۆژانە 400تاکو 500 پاسپۆڕت دەردەکەین و اووسینگەشمان لەناوەو دەرێی وڵات هەیە.
وتی کە سیستەممان دابەشکردووەتە سەر ەند باڵیۆزخانەیەک و تایپیشمان
دابینکردووە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان.
وتیشی کاتێک کە پاسپۆڕتێک بزر دەبێت ئەوا خاوەنەکەی بەپێی یاسا حەواڵەی دادگا دەکرێت وەک سەرپێچیەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەو هاوڵاتیەی بۆدووەمجار پاسپۆڕتەکەی بزردەکات سێ مانگ گەشتی لێ قەدەغە دەکرێت .